لە شاری زاراگۆزای وڵاتی ئیسپانیا بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر لە خانووی بەساڵچووان ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
حکومەتی هەرێمی ئۆتۆنۆمی ئاراگۆن راگەیاند، ئاگرێک لە خانەی چاودێری بەساڵچووان بە ناوی "جاردینێس دی ڤیلافرانکا" لە ناوچەی ڤیلافرانکا دی ئیبرۆ کەوتەوە.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسان، لە کاتی رووداوەکەدا لە ناو خانووی چاودێریدا ٨٢ کەس هەبوون و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ١٠ کەس گیانیان لە دەست داوە و کەسێکیش بە گرانی بریندار بووە.
دوای رووداوەکە تیمەکانی تەندروستی، ئاگرکوژێنەوە، جەندرمە، تیمەکانی هاوکاری مەدەنی و دەروونناسەکان رەوانەی ناوچەکە کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٧٦٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٣ هەزار و ٤٩٠ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیاند کە خۆکوژی لە نێوان سوپای وڵاتدا زیادی کردووە و ئەمەش نیشان دەدات کە پێنتاکۆن لە کۆنترۆلکردنی خۆکوژی لە نێوان هێزەکانی سەربازی یان کەمکردنەوەکەی ناکام ماوە.
دامەزراوی گشتی کاروباری مەدەنییەکان، ئەنجومەنی کاروباری ئەسیران و ئازادکراوەکان و یانەی ئەسیرانی فەلەستین راگەیاند کە لە زیندانەکانی داگیرکەران ٢ ئەسیر شەهید بوون.